به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به داهاتووی هاوپه‌یمانێتی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و یه‌کێتی وتی "هاوپهیمانیهتیهکهمان ئینشاڵا ده‌بێته چه‌ترێک بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان و ئه‌م هاوپهیمانێتیهشمان حه‌زناکه‌م ته‌نها بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بێت".
ناوبراو وتیشی : "ئێمه له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌راستی که‌سی یه‌کین و حه‌ز ده‌که‌م نزیکتریش بین و یه‌ک بگرینه‌وه و خواستێکی وا لای من و لای تریش هه‌یه"، زیاتر روونیشی کرده‌وه باشتره هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌ن و یه‌ک بگرینه‌وه یان له یه‌کتر تێبگه‌ین، ئه‌توانین باشتر خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین و ده‌شی که‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گله‌یی له یه‌کێتی هه‌بووه که زیاد له رێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنێک هه‌بووه به‌ڵام له‌لایه‌نی یه‌کێتییه‌وه پابه‌ندبوون بۆ جێبه‌جێ کردنی له هه‌ندێ بارەوە نه‌بووه؟ بافڵ تاڵه‌بانی وتی : ئێمه بۆ هه‌موو شتێک ئاماده‌ین، رێککه‌وتنی کۆن جێبه‌جێ بکه‌ین، یان ره‌نگه ئه‌مه‌یان باشتربێت، ئه‌مڕۆ رۆژێکی تره و چه‌ند ساڵێک تێپه‌ڕیوه، به‌بۆچوونی من ئێمه له‌گه‌ڵ براکانمان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دانیشین، ئیتیفاقێکی تازه‌ی ستراتیجی بکه‌ین که بتوانین جێبه‌جێی بکه‌ین و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ، نه‌ک رێککه‌وتنێک که چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا نووسراوه، به‌ڵام بۆ هه‌ردووکی ئاماده‌ین.
342/